سەیرکراوە:
(3)
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە فەرمیی سەرجەم قوتابخانەکانی (سەرەتایی، ناوەندی، و ئامادەیی) ئاگادار کردەوە کە سپاردنی هەر ئەرک و ڕاسپێردراوێکی ماڵەوە (واجب) لە دوای کۆتاییهاتنی دەوامی فەرمی، لە ڕۆژانی پشوو، یان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قەدەغەیە. وەزارەت جەختی کردەوە کە پێدانی ئەرک و چالاکییەکان تەنیا لە ناو پۆل و لە کاتی وانەکاندا دەبێت، بە ئامانجی پاراستنی باری دەروونی و تەندروستیی قوتابییان و ڕەخساندنی کاتی پشوو بۆ خێزانەکان.











Leave a Reply