مەسعود بارزانی: ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان مێژوویی بوو

سەیرکراوە: (1.6K)

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان دەکات و دەڵێت، دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان هەنگاوێكی مێژوویی بوو بە ئاراستەی بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی بارزانیی نەمر هەنگاوێكی مێژوویی بوو بە ئاراستەی بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان.

دەشڵێت: ئەم بڕیارە جەختكردنەوە بوو لەسەر پێگەی مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام لە بڵاوكردنەوەی تێگەیشتنی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و پێكەوەژیان لەناو چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و ڕۆڵیان لە بەرەوپێشەوەبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان لە گشت قۆناغەكاندا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 67 📊 Click Here