تیروپشك بۆ 1700 پارچه زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌رانی سنووری گوێڕ و سفه‌ییه كرا

سەیرکراوە: (16)

ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دەڵێت: تا ئێستا 40 هه‌زار پارچه زه‌وی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر دابه‌شكراون و 50 هه‌زار ناوی دیكه‌ش كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2026 به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و مه‌ریوان عه‌بدولهادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گوێڕ و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی ١٧٠٠ پارچە زەوی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی گوێڕ و سفەییە كرا.

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن لێدوانیان دا و تیشكیان خسته سه‌ر گرنگی بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها جه‌خیتیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت له ڕاژه‌كانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیدا كرده‌وه.

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وتی: له‌م قۆناغه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویدا زیاتر له 1700 پارچه زه‌وی له سنووری گوێڕ و سفه‌ییه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن مافه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، له‌م ژماره‌یه‌دا 1240 پارچه زه‌وییان بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ویتریان بۆ جووتیار و خاوه‌ن مافه‌كان ته‌رخانكراون.

وتی: بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی ساڵی 2024 وه‌كوو پاداشتێكه بۆ فه‌رمانبه‌ران و پرۆسه‌كه‌ش زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چووه و هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری جدی ده‌كه‌ن و پرۆسه‌كه‌ش ڕۆژ به رۆژ به‌ره‌وپێشتر ده‌چێت و له زۆربه‌ی شوێنه‌كان 50%یان ته‌واو بووه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ش خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد: له ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا، زیاتر له 40 هه‌زار پارچه زه‌وی له سنووری 15 شاره‌وانیدا له سنووری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن مافه‌كاندا دابه‌شكراوه، له‌م ژماره‌یه‌دا نزیكه‌ی 32 هه‌زاریان بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ویتری بۆ جووتیار و خاوه‌ن مافه‌كان بووه و ئێستاش 50 هه‌زار ناو (فۆڕم)ی تر له‌و 37 شاره‌وانییه‌دا له‌ژێر وردبینیكردندان و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و خه‌ریكه ده‌گاته قۆناغه‌كانی كۆتایی.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه كرد: ئه‌و نه‌خشه و دیزاینانه‌ی بۆ بۆ زه‌وییه‌كان دانراون، به‌پێی نوێترین ڕێنمایییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ن كه له داهاتوودا سوودی زۆری ده‌بێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و به باشی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه كرده‌وه.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 255 Today: 1,361 📊 Click Here