لە سلێمانی پەروەردە هەڵمەتێکی 45 ڕۆژەی بەپەلەی ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (10)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیارێکی گرنگ و بەپەلەی بەمەبەستی زامنکردنی مافی خوێندن بۆ ئەو منداڵانەی لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون یاخود دەرفەتی چوونە قوتابخانەیان لەدەستداوە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئاگادارییەکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، پرۆژەی کەمپینی “گەڕانەوە بۆ خوێندن (B2L)” بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) دەستی پێکردووە کە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف (UNICEF) جێبەجێ دەکرێت.

ئامانجی هەڵمەتەکە بۆ ئەوەیە لە ماوەی (45 ڕۆژ)دا زۆرترین خوێندکار بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، هەڵمەتەکە لە 4ی تشرینی یەکەمی 2026 وە دەستی پێکردووە.

ڕێنمایی لەبارەی هەڵمەتەکەوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنوورەکە دراوە (لەوانە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، سەیدسادق، چەمچەماڵ، شارەزوور، دوکان، دەربەندیخان، شارباژێڕ، پێنجوێن و قەرەداغ) دراوە.

بەپێی ئاگادارییەکە، داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کراوە تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ تا لە هەر قوتابخانەیەک لانیکەم پێنج قوتابی بگەڕێننەوە بۆسەر کورسییەکانی خوێندن. ئەم هەنگاوە نوێیە دەرفەتێکی زێڕین دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی خەونی سەدان منداڵ کە بەهۆی بارودۆخی جیاوازەوە لە خوێندن دابڕابوون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 2,508 📊 Click Here