بە 10 مەرج چەکەکانیان دادەنین. کەتائیبی سەیدولشوهەدامەرجەکانی بۆ دانانی چەکەکانی ڕاگەیاند : بە 10 مەرج ئامادەین ڕێکخستن بۆ چەکەکانمان بکەین:1. کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و بەکارنەهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەمان. 2. دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ پاراستنی مافی چەکدارانی حەشدی شەعبی. 3. سەپاندنی دەسەڵاتی هێزە فیدراڵییەکان بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا. 4. پاراستنی ئاسمانی عێراق بە سیستەمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی. 5. دەرکردنی چەکدارانی پەکەکە لە عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا. 6. کشانەوەی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق. 7. کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دەروازەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە. 8. دەرکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق. 9. ڕزگارکردنی بڕیاری دارایی و ئابووریی عێراق لە هەژموونی ئەمریکا. 10. کۆتاییهێنان بە دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا و هەڵوەشاندنەوەی پۆستی (نێردەی تایبەت)ی ئەمریکا لە عێراق.
مەرجەکانی کۆتایی راگەیاندن بۆ چەک دانان

سەیرکراوە:
(26)










Leave a Reply