سەیرکراوە:
(11)
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی ڕەتکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ڕەتکردووەتەوە.
ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەم، ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند بە هۆی “دەستوەردانی نەرێنی ئیدارەی سلێمانی لە کاروباری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت” دەستی لەکارکێشاوەتەوە
ئەمە پێنجەم جارە وەزیری دارایی دەست لەکار بکێشێتەوە.
لە تشرینی یەکەمی 2024شدا ئاوات شێج جەناب دەستی لەکارکێشایەوە، دوای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری دا لە حکومەت بکشێتەوە.
ئەو کات رێباز عەباس، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دارایی ڕایگەیاندبوو کە پێشتریش ئاوات شێخ جەناب، سێ جار دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەش کردووە.












Leave a Reply