“دەبێت ڕووبەڕووی کۆچی نایاسایی ببینەوە”

سەیرکراوە: (15)

هەرێمی کوردستان و بەریتانیا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بەريتانيا کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنیی و گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە “هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەريتانيا، بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی”.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لە بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا ، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 255 Today: 1,361 📊 Click Here