ئەمڕۆ هەینی 30ی تشرینی یەکەمی 2026، بزووتنەوەی “ئەنساروڵای ئەوفیا” هۆشداریی دایە ئەمەریکا لە بەکارهێنانی ئاسمان یان خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشێکی سەربازی لە دژی ئێران و دووپاتی کردەوە کە ئەو کارە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەرییە و وەڵامی دەبێت، هاوکات ئاشکرای کرد کە چەکەکانیان ڕادەست نەکردووە و ڕێککەوتنەکە تەنیا ڕێکخستنی چەکە لە نێوان مانگی ئەیلوولی 2026 تا حوزەیرانی 2027. عەلی فەتلاوی، گوتەبێژی بزووتنەوەکە لە لێدوانێکدا گوتی، بزووتنەوەکە پابەندی بێلایەنی دەبێت تا ئەو کاتەی خاکی عێراق وەک پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکار نەهێنرێت، واشنتنیش داوای لێ دەکرێت پابەند بێت بە نەبەزاندنی ئاسمانی عێراقەوە. زیاتر هاتووە، هەر پێشێلکارییەک بەرانبەر سەروەریی عێراق هەڵوێستی بزووتنەوەکەی بەرانبەر دەبێـ و سروشتی وەڵامدانەوەکەیش لەلایەن سەرکردایەتییەوە بەپێی پێداویستییەکانی قۆناغەکە دیاری دەکرێت. لەبارەی دۆسیەی چەکەوە، فەتلاوی دووپاتی کردەوە کە بزووتنەوەکە چەکی خۆی ڕادەست نەکردووە، و ئاماژەی بەوەیش کرد کە ڕێککەوتنەکە ڕێکخستن و سنووردارکردنی چەک لەخۆ دەگرێت لە ماوەی نێوان مانگی ئەیلوولی 2026 تا حوزەیرانی 2027، نەک کشانەوە یان ڕادەستکردنی چەک.
لە عێراقەوە هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکرێت

سەیرکراوە:
(7)










Leave a Reply