چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

لە مانگێكدا زێڕ نزیكەی 440 دۆلار بەرزبووەوە

سەیرکراوە: (1.3K)

شەوی ڕابردوو مۆمی مانگی 9ی زێڕ داخرا، كە بەرزترین و بەهێزترین مۆمە لە مێژووی زێڕدا، کە لە مانگێكدا زێڕ نزیكەی 440 دۆلار بەرزبووەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو مۆمی مانگی 9ی زێڕ داخرا، كە بەرزترین و بەهێزترین مۆمە لە مێژووی زێڕدا بەجۆرێک تەنها لە مانگی 9دا زێڕ لە 3437 دۆلار تا 3871 دۆلار بەرزبوونی کرد واتە 434 دۆلار.

وتیشی، ئەو ڕێژەیە پێشتر بە ساڵێک 400 بۆ 500 دۆلار زێڕ جووڵەی هەبوو واتە تەنها مانگی 9 جووڵەی یەک ساڵی زێڕی کرد بە قیاسی ساڵانی پێشوو.

ئاشكراشی كرد، ئێستا نرخی یەك ئۆنسە بە 3862 دۆلارە و نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 781 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 670 هەزار دینارە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 70 Today: 155 📊 Click Here