پارتی لە هەولێر بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

سەیرکراوە: (951)

ئەمڕۆ یەكشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە و جێگرانی سەرۆک “نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی”، دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر دەكات.

بانگەشەکەی پارتی، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵایە، تیایدا كاندیدەكان و ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە تیایدا بەشدار دەبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی لە کەرکوک دەستپێکرد، بڕیاریشە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبچێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 684 📊 Click Here