سەیرکراوە:
(1)
دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، لەسەر فەرمانی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەیانیی ڕۆژی هەینی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان دەست بە پرۆسەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕینی تەواوی یەکە سەربازییەکانی جێگیرکراو لە شاری نەسر دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندنی حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی ڕوونیکردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە لە 19ی تشرینی دووەم بڕیاری لەسەر دراوە و بەپێی ڕێکار و چوارچێوە سەربازییە پەسەندکراوەکان جێبەجێ دەکرێت، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی هێزەکان و بەرزکردنەوەی توانای بەرگری لە سنورەکەدا. پرۆسەی گۆڕینی کەرتی هێزەکان لە قۆناغی 1دا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەبێت، تا بەبێ دروستبوونی هیچ کەلێنێک، یەکە نوێیەکان لە شوێنی خۆیان جێگیر بکرێن و سەقامگیری و ئارامی پارێزراو بێت.











Leave a Reply