پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە

سەیرکراوە: (1)

عەلی زەیدی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و پاش گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژە لەسەر جرف ئەلسەخر، دەڵێت: هیچ جیاوازییەک لە نێوان سەربازی وەزارەتی بەرگری و حەشد و ناوخۆ و پێشمەرگەدا نییە؛ هەموویان هێزن و سبەی دوژمنێک بێتە سەر عێراق هەموویان لە یەک ڕیزدا کۆدەبنەوە. زەیدی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەرکی هێزەکان پاراستنی عێراقییەکانە و بیروباوەڕیان پاراستنی عێراقە، دەشڵێت: «ئەگەر ئاسایش نەبێت، ئابووری و دەوڵەت و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و دڵنیایی نابێت، سەرەتای دروستبوونی دەوڵەت ئاسایشەکەیەتی». لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە زۆر گرنگە سەربازان ناسنامەی نیشتمانی دروست بکەن، چونکە عێراق بەوان یەکدەگرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 25 Today: 206 📊 Click Here