وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی داوەتە پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و گەرەنتی كراوە. ئەمڕۆ دووشەم23ـی تشرینی دووەم، سیپان شێروانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، لەبارەی بودجەی 2027 هیچ بابەتێكی نوێ نییە، چونكە رەشنووسەكە نەچووەتە ئەنجوومەنی وەزیران تا دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر بۆ پەسەندكردن رەوانەی پەرلەمان بكرێت. زیاتر گوتی، تێبینی زۆریان لەسەر رەشنووسەكە هەیە و ئێستە دەرفەت لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە رەشنووسی بودجەدا بكرێت، چونكە ئەو داواكاری و مەرجانەی بۆ هەرێمی كوردستان دانراون، نادەستوورین. لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دووپاتی كردەوە كە وەزیری دارایی عێراق پێی گوتم، مووچەی مانگەكانی 11 و 12 زامنە و دەیاننێرێت. شێروانی ئەوەشی خستەڕوو، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ زەیدی، لەگەڵ وەزیری نەوت كۆبوونەتەوە و پێی گوتوون، ئێستە كۆگاكانیان كەمیكردووە و هەركات بڕی بەرهەمهێنان زیاد بوو، نەوت بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرن.
مووچە گەرەنتی کراوە

سەیرکراوە:
(1)










Leave a Reply