دووشەممە. نیسان 27th, 2026

میدیای پەکەکە: سبەینێ گەریلا هەنگاوێکی دیکە بۆ ئاشتی دەنێت

گرووپێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، لە شاری سلێمانی لە عێراق چەکەکانیان لەناو برد. گرووپێک لە چەکدارانی پەکەکە لە ئەشکەوتێکی سنووری ناحییەی سوورداش-ی سەربە پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و، بە چەکەکانی دەستیانەوە هاتنە ناو ئەو کۆمەڵە خەڵکەی لە ناوچەکەدا ئامادە بوون. ( Stringer - ئاژانسی ئانادۆڵو )
سەیرکراوە: (1.4K)

میدیای فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، “گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان هه‌نگاوێكی دیكه‌ی مێژوویی بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌نێن”، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی هه‌نگاوه‌كه بكات.

ئاژانسی فوڕات نیوز، میدیای فەرمی په‌كه‌كه، بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی بانگەوازه‌كه‌ی عه‌بدولا ئۆجه‌لان بۆ ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـیەمینی پەکەکەدا، سبەینێ یه‌كشه‌ممه 26ی تشرینی یەکەم، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەنگاوێکی دیکەی مێژویی دەنێن.

ئاژانسەکەی پەکەکە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “بڕیار وایە سبەینێ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی بنێن”.

له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گەریلاکان راگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوە.

ڕۆژی 27ـی شوباتی 2025، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بانگەوازێکی بە ناونیشانی ‘بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی” راگه‌یاند، پاشان لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازەدا، پەکەکە لە 5 بۆ 7ـی ئایار، کۆنگرەی 12ـیەمینی خۆی ئەنجام دا و چەندین بڕیاری گرنگی بۆ ڕەخساندنی زەمینەی پرۆسەی ئاشتی جێبه‌جێ کرد.

هەروەها لە 11ـی تەمموز، گروپێکی 30 کەسی گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، وەک نیشاندانی نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە رێوڕه‌سمێكی ره‌مزیدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی، چەکەکانیان سوتاند.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 230 Today: 1,249 📊 Click Here