نووسراوی خەرجکردنی مووچە دەرچوو

سەیرکراوە: (1.7K)

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد .

لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەگەڵ گەیشتنی نوسراوەکە دەستکراوە بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان .

بە گوتەی سەرچاوەکەی حکومەتی عێراق، ئەگەر ئەمڕۆ بەهۆی کۆتایی هاتنی دەوام نەتوانرا پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دڵنیاییەوە ئەو رێکارەش تەواو دەکرێت .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 2,987 📊 Click Here