سەیرکراوە: (1.4K)
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا زیاتر لە 120 درۆنی ئۆکراینیی خستەخوارەوە و خەجتیش لە فراوانکردنی هەژموونی دەکاتەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو 121 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ئۆکراینییان خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتەکە وەردەکاری تەواوی لەبارەی شوێنی خستەخوارەوەی درۆنە ئۆکراینییەکان داوە و ئاماژەی بەوەداوە، سەرجەمیان لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا خراونەتە خوارەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە هێزە سەربازییەکانی ئۆکراین بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی ڕووسیا، ڤیلادیمێر پۆتینیش جەختی لە فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی مۆسکۆ و وەردەرنانی کێیڤ کردوەتەوە.
