هەسەدە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات، كە چەند شەڕڤانێكیان لەڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستیە شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد،” حەوت لەشەڕڤانانمان شەهید بوون، پێنجیان لەکاتی بەرەنگاربونەوەی هێرشێکی ترسنۆکانەی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر شەهید بوون، دوای ئەوەی بە قارەمانێتی و دڵسۆزییەکی تەواو بەرگرییان کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەکێک لەشەڕڤانانمان لەکاتی بەرەنگاربونەوەی هێرشەکانی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق لەناوچەی دێر حافر شەهید بوو، لەکاتێکدا شەڕڤانێکی دیکە بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە گیانی لەدەستدا.
هەسەدە لەڕاگەیەندراوەكەدا باسی لەوەشكردوە، “گەرمترین سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری حەوت شەهیدەکە و سەرجەم خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین.
