ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێتم کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستی چارەسەرکرا.
د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: لە سەرەتای دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستی کەرکوکەوە، لە نزیکەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی کەرکوک و بەغدا کرد.
ڕوونیشی کردەوە، ڕۆژی 20ی ئەیلول، ژمێریاری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ڕەوانەی بارەگای وەزارەتی دارایی کرا بۆ ئەوەی داوای بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی بکات. بەڵام بەهۆی نەبوونی نەختینەییەوە، وەزارەت بڕە پارەیەکی کەمتر لە شایستەی وەزارەتی تەندروستی کە بڕی ملیارێک و 400 ملیۆن دیناری بۆ ژمێریارەکە دابین کرد، ئەمەش وایکرد نەتوانن مووچەی نزیکەی 800 فەرمانبەر بدەن.
ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی داراییان ئاگادار کردەوە، وەزارەتەکەش لە بەرامبەردا نووسراوێکی تری پێشکەش کرد بۆ ئەوەی جیاوازییەکە قەرەبوو بکاتەوە. ئەمڕۆ بڕەکە خەرج کرا. ئەو ژمێریارە لە ئێستادا تا سبەی لە وەزارەتە بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیە.
دەشڵێت: ئەمڕۆ 90%ی مووچەی ئەوانەی لەبیرکراون کاتژمێر 11:00ی بەیانی بەرزکرایەوە، بەڵام بانکی 1ی حوزەیران تا ئێستا مووچەی بەرز نەکردۆتەوە.
