یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

بەکارهێنانی مووشەکیک جەنگی جیهانی دەخولقێنێت

سەیرکراوە: (1.4K)

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند\” ئەگەر ئەمەریکا مووشەکی تۆماهۆکی دوور مەودای بۆ ئۆکرانیا دابین بکات، ئەوا دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ واشنتن\”. یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، بە تەلەڤزیۆنی فەرمی ڕووسیای، راگەیاند\” پێدانی موشەکی تۆماهۆکی دوور مەودا بە ئۆکرانیا لەلایەن ئەمەریکاوە، بەو مەبەستەی هێرش بکاتە سەر مۆسکۆ، دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانمان و تێکدانی ئەو بەروپێشچوونە ئەرێنییانەی لەم دوایانە لە نێوان ئێمەی هەبووە\”. پوتین ڕایشیگەیاند\” بەکارهێنانی مووشەکی تۆماهۆک بەبێ بەشداری ڕاستەوخۆی سەربازانی ئەمەریکی مەحاڵە،هەر بۆیە هەر دابینکردنێکی ئەم جۆرە مووشەکانە بۆ ئۆکرانیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی قۆناغێکی نوێ لەو وڵاتە و تەنانەت پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکاش\”. ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیرت دەرەوەی روسیا رایگەیانبوو بەکارهێنانی مووشەکی تۆماهۆک بازنەی شەڕ پەرەپێدەدات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 243 📊 Click Here