سەیرکراوە: (1.2K)
– هەواڵەکان یاریدەدەری وەزیری دارایی حکومەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سوودانی بێجگە لە مووچەی مانگی 8 بەڵێنی ناردنی دوو مووچەی تری داوە پێش هەڵبژاردن . ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، سودانی بەڵێنی بە وەزیرە كوردەكان داوە، كە دوو مووچە پێش هەڵبژاردن بنێرێت و چاوەڕێین بەغدا 3 مووچە بنێرێت. وتیشی \”سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە سودانی وتووە سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵ خەرج بكات و ئەویش بەڵێنی داوە، چونكە داهات و نەوت ڕادەست كراوە.\” ئاشکراشیکرد، سوودانی وتوویەتی هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێکردوە بەڵام لەم کاتەدا بەغدا پارەی نەختینەی لە بەردەست دا نییە و داوای دەرفەتی کردوە.
