فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و خۆی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کێشا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە فەرماندەی پۆلیسی ناوچەی مەیامی ــ دەید، ڕۆزی کۆردێرۆ-ستوتز لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بارهەڵگر سەربە کۆمپانیای ئەمازۆن لە جۆری ” پوینگ 767″ لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەیامی لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کێشاوە.
ڕۆزی کۆردێرۆ-ستوتز ئاماژەی بەوەشدا کە بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
هاوکات وتەبێژی کۆمپانیای ئەمازۆن، کێلی نانتێل لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند: “هێشتا وردەکاریی و زانیارییەکان کۆدەکەینەوە و لەگەڵ دەسەڵاتداران و بەرپرسانی ناوخۆیی لە پەیوەندیداین، بۆ ئەوەی بە تەواوی بزانین چی ڕوویداوە”.









Leave a Reply