سەیرکراوە: (1.1K)
بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی ٪20ـی داهاتی مەرزی کێلێ، بە شێوەی نەختینەی مانگانە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی سنورەکە خەرج دەکرێت . پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەم ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پەڕەی رەسمی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویانکردوەتەوە بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، توانرا رەزامەندی وەربگیرێت بۆ تەرخانکردنی بڕی لە %20 ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە . ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئەو بڕە داهاتە بە شێوەی نەختینەی مانگانە و بۆ تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنوری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕ خەرج دەکرێت .
