سێشەممە. ئازار 31st, 2026

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان و جەژن راگەیاندرا

سەیرکراوە: (1.7K)

– هەواڵەکان لە لێکدانەوەیەکدا فەلەکناسەکان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان ئاشکراکرد و دەڵێن؛ 126 رۆژی ماوە. لێكدانه‌وه فهڵهكناسیهكان كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچون رایانگەیاند \”ڕۆژی پێنجشه‌ممه 19ی (شوبات/2)ی 2026 یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت بۆ ساڵی 1447ی كۆچی\”. جێی باسە، له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی (شوبات/2) مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ڕووی فه‌له‌كییه‌وه له‌دایكده‌بێت و پێشبینیده‌كرێت له ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا ده‌ربكه‌وێت، به‌مه‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆز له زۆربه‌ی وڵاتان. هەروەها ڕوانگه فه‌له‌كییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 2026 ڕه‌نگه بۆ 30 ڕۆژ درێژببێته‌وه و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بكه‌وێته ڕۆژی شه‌ممه 20ی (ئازار/3)ی 2026 به‌گوێره‌ی زانیارییه فه‌له‌كییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه ده‌مێنێته‌وه به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بینینی مانگی ره‌مه‌زان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بینینی مانگی وڵاتانی ئیسلامیه‌وه. بڕیاره ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 18ی (شوبات/2)ی 2026 ڕوانگه فه‌رمییه‌كانی عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی ئه‌نجامی بینینی مانگ ڕابگه‌یه‌نن و به فه‌رمی ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پشتڕاستبكه‌نه‌وه.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 682 📊 Click Here