دەسەڵاتدارانی تورکیا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە 8ی ئەم مانگە و پارێزەكەشی دەڵیت، “ئەگەر حكومەت ناڕەزایەتی دەرنەبڕێت، ئەوا دەمیرتاش بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئازاد دەكرێت”.
ڕۆژنامەی (زەمەن)ی توركیا بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 8ی ئەم مانگەدا و پارێزەرانی دەمیرتاش داوای ئازادکردنی بریگرتەكەیان پێشکەش کردوە، پێش 8ـی ئەم مانگە.
مەحسونی کارامان، پارێزەری دەمیرتاش لە هەژماری خۆی لە (ئێكس) بڵاویكردەوە، “ئەگەر حکومەت ناڕەزایەتی دەربڕێت بەرامبەر بڕیارەکە، ئەوا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا پشتڕاست دەکرێتەوە و دەبێتە ئیلزامی بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “پێویستە فەرمانگەی تێهەڵچونەوە دەستبەجێ دۆسیەکە تاوتوێ بکات و دەمیرتاش و هاوڕێکانی بەپێی یاسا ئازاد بکات”.
هاوكات کەناڵی ( OdaTv)ی توركیا، بانگەشەی ئەوەی کردوە، کە حکومەت تانە لە بڕیارەکە نادات و بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش لە 8ـی ئەم مانگەدا دەردەچێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ی 11ی 2016ـەوە لە زینداندایە. تا ئێستا دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سێ بڕیاری دەرکردوە سەبارەت بەوەی کە زیندانیکردنی دەمیرتاش پێشێلکردنی مافەکانە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا داواکارییەکانی ئازادکردنیان ڕەتکردۆتەوە کە دوای ئەم بڕیارانە پێشکەش کراون.
