لە ڕێککەوتنی نێو زیندان شاسوار عبدالواحید تەنیا بوتڵيكى ده ست كه وت

سەیرکراوە: (1)

بروسک جەلال

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا یەکێک لەو بابەتانەی کە زۆر باسدەکرا رێککەوتنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ) بوو،

ئەوکات و ئێستاش جێی سەرنجی من
بوو، لە دوای ئەوەی کە بلڵاوکرایەوە ڕێککەوتنێکی چەند خاڵی ئەنجامدراوە و ڕەشنوسی خاڵەکان لەچه ند میدیا و سۆشیاڵ میدیاوە بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو، هەر ئەوکاتیش لام سه ير بوو کە مادام دەقی واژۆکراوەکە دەست ناکەوێت ئەم ڕێککەوتنە تەنها “شۆ”یەکە و هیچی تر، ئەم ڕێککەوتن و مەراسیمە تەنها فشارە و هیچی لێ بەرهەم نایەت، بەڵام ئەوان کە خۆشیان دەیانزانی وایە، هێشتا ئینکارییان دەکرد و دەیانوت هەمان ڕەشنوس کراوەتە سەر کاغەز و ڕەنگە دواتر بڵاو بکرێتەوە. ( کە هەر نەشکرا). ئێستا کە هەموو زانیاری و دەنگۆکان باسی ئەوە دەکەن یەکێتی و پارتی پێکەوە گفتوگۆیان کردوە و بڕیارە بەم نزیکانە کۆبونەوەی پەرلەمان بکرێت، نەوەی نوێش ئێوارە بە دوو دێڕ وتی (من ناچمە حکومەت و دەبمە ئۆپۆزسیۆن)، واتە شتێک بەناوی ڕێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ یان بڵێین ڕێککەوتنی تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید نەماوە یان ڕاستتر بڵێین هەر نەبوە لە بنەماوە.

ئەگەر ئەوە جێبەجێ بکرێت کە باس دەکرێت و زانیارییەکان باسی لێوەدەکەن پارتی و یەکێتی لەسەری گفتوگۆیان کردوە، ئەوا نە یەکێتی و نە پارتی هیچی زیاتر لە ئێستایان بە دەست نەهێناوە و هەر دوو ئیدارەیی قیسمەتی ئەم هەرێمەیە، کەسیش نازانێت پارتی و یەکێتی دوو ساڵە چاوەڕێی چی دەکەن و بۆچی وا لەم میللەتە دەکەن لە کاتێکدا کە کۆتاییەکەشی هەر ئەمەبێت؟…

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 177 Today: 2,373 📊 Click Here