جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغدا ئێستا ڕێككەوتوون و ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: سودانی بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت بڕیاری خەرج كردنی مووچە بدات.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند، پارتی، ڕاكان جبوری، كە پارێزگارێكی شۆڤێنی بوو لە پۆستی پارێزگاری كەركوك لادا و لە بەغدا هەوڵی زۆری بۆ دابین كردنی بودجە بۆ گەڕەكە كوردیەكانی كەركوك داوە.
دەشڵێت: پارتی دەستپێشخەری بۆ یەك لیستی لە كەركوك و ناوچە كوردستانیەكان كردووە.
ئاشكراشی كرد، هەولێر و بەغدا ئێستا ڕێككەوتوون و ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت و بەپێی ڕێككەوتنەكە هەموو مووچەكانی ئەمساڵ دەدرێن.
جەختیشی كردەوە، بەغدا هیچ بیانوویەكی نەماوە بۆ ناردنی مووچە و سودانی بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت بڕیاری خەرج كردنی مووچە بدات.
