شەممە. نیسان 11th, 2026

مەزڵوم عەبدی داوای “ئۆتۆنۆمی” لە شەرع كردووە

سەیرکراوە: (1.0K)

لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی ئەمریكا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) داوای دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی لە سووریا بۆ ناوچەكانی “ئیدارەی خۆسەر” کردووە.

ئاژانسی (سكای نیوز) زانیاری لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە دیمەشق بە نێوەندگیری ئەمریكاییەكان بڵاوكردەوە.

بەپێی ئاژانسەكە، لە كۆبوونەوەكەدا مەزڵوم عەبدی ئاستی داخوازییەکانی کوردی بەرزکردۆتەوە.

ئاشكراشی كردووە، فەرماندەی گشتی فەرماندەیەی هێزەکانی (هەسەدە) خوازیاری دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بوو بۆ ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان.

عەبدی هەروەها جەختی لە ڕەتکردنەوەی یەکگرتنەوەی تەواوی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا کردەوە، “لەگەڵ ئەگەری مانەوەیان بە بەشێک لە سووپا بەبێ یەکگرتنی تەواو”.

هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەکە، وەزیری بەرگری سووریا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند، ئەوەش دوای پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی حەلەب.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع گفتوگۆیان لەسەر چوار خاڵ کردووە

دەشڵێت: هیچ رێککەوتنێک لەنێوان عەبدى و شەرع واژۆنەکراوە و رێککەوتنێکى زارەکى کراوە، بەڵام پێدەچێت رێککەوتنە زارەکییەکە ببێتە هۆکارى دروستبوونى سوپایەکى رێکخراو.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 2,031 📊 Click Here