شەممە. نیسان 11th, 2026

نێچیرڤان بارزانی: ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە

سەیرکراوە: (1.3K)

سەرۆکی هەرێم باسی گرنگی ئەم هەڵبژاردنەی عێرا دەکات و دەڵێت” لەدوای 2005 ەوە ئەمە گرنگترین هەڵبژاردنی عێراقە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیداری مێری ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی زۆر سەرکەوتومان ئەنجامدا و نزیکەی 72٪ دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە، و دەتوانین بڵیین لەدوای 2005 ەوە ئەمە گرنگترین هەڵبژاردنی عێراقە، چونکە ئێستا دۆخەکە جیاوازە و دەتوانین بڵیین زەمینەیەکی لەبارە بۆ هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنی دەستوور، چونکە لە عێراق دەستووری وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، قوڵایی ستراتیجیی هەرێمی کوردستان بەغدایە و دەبێت کورد لەم هەڵبژاردنە زیاتر بەهێزبێت، ئەم هەڵبژاردنە دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە و دەبێت عێراقییەکان بە گرنگەوە لەم هەڵبژاردنە بروانن، وە پێگەی کورد لە بەغدا سەرچاوەی هێزە بۆ هەرێم.

جەختیشیکردەوە، پرۆسەیەکی دیموکراتی لە عێراق هەیە و دەبێت دەستخۆشی لێ بکەین، بەڵام گرفتیشمان هەیە، ئێمە پیمان وایە لەسەر ڕێگە درووستەکەین، دیموکراتی هەدیە نییە و بدرێت، بەڵکو پراکتیزەکردنی ڕێگایەکە و کاتێکی زۆری دەوێت، لەم قۆناغەدا ئێمە دەتوانین داوا بکەین دەستووری عێراق بەتەواوی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ جێگربوونی عێراق لەڕووی دارایی و ئابووری و سیاسییەوە.

سەرۆکی هەرێم وتیشی، گەورەترین کێشەی عێراق ئەوەیە کە تائێستا کەس نازانێت سیستمی سیاسی فیدڕاڵییە یان ناوەندی، لە سەرەوە پێیدەوترێت عێراقی فیدڕاڵی بەڵام لە ناوەرۆکدا هەمووشتێکە بەس فیدڕاڵی نییە، ئەوەی عێراق بەرامبەر بە هەرێم دەیکات، لە هیچ سیستمێکی فیدڕاڵیدا لە تەواوی دنیا ئەوە ناکرێت، عێراق خاوەنی دامەزراوە نییە، بۆیە پروپاگەندەی خراپی تێدا بڵاودەبێتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 238 Today: 2,416 📊 Click Here