شەممە. نیسان 11th, 2026

ئەردۆغان: دەبێت دەرفەت بە ئاشتی بدرێت

سەیرکراوە: (1.1K)

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند گرنگە ڕێککەوتنەکەی غەززە جێبەجێ بکرێت و دەبێت دوور لە کاری تێکدەرانە دەرفەت بە ئاشتیی بدرێت.

ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا باسی لە هەوڵەکانیان کرد بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتیی لە غەززە و ڕایگەیاند: “لە پێناو ئەوەی هەرچی زووە ئارامیی، ئاشتیی و ئاسایش لە غەززە بەرقەرار بێت، سوپاس بۆ خودا زیاتر لەوەمان ئەنجامدا کە کەوتە سەرشانمان”.

وتیشی: “لە ھەر شوێن و کۆبوونەوەیەکدا بووین، بەبێ ئەوەی لە کەس بترسین، بووینەتە دەنگی ستەمدیدەکان”. ڕاشیگەیاند: “دڵخۆشیی خوشک و برایانی فەڵەستینییمان ئێمەیشی دڵخۆش کرد. زەردەخەنەی سەر ڕووخساری منداڵانی غەززە، دڵی ئێمەشی گەرم کرد”. ئەردۆغان وتی، “دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە کە دووبارە گەڕانەوەى جینۆساید (لە غەززە) باجەکەی زۆر قورس دەبێت… ئەوەی لەمەودوا گرنگە، جێبەجێ کردنی تەواوی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەیە”.

وتیشی: “لەئەنجامدا ڕێککەوتن واژۆ کرا و دەرگای بەرەو ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە غەززە کرایەوە. سەرەڕای گشت سەختییەکان ئەمە بەزۆر گرنگ دەزانین و دەڵێین ئیدی با خوێن نەڕێژرێت…ناوچەکەمان بەتایبەتیش غەززە نوقمی خوێن و کۆمەڵکوژیی و فرمێسک بووە. دەبێت دوور لە کاری تێکدەرانە دەرفەت بە ئاشتیی بدرێت”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 2,596 📊 Click Here