ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیار بۆ تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی حكومی لە پارێزگای هەڵەبجە دەدات و وەزارەتەكانی لێ ئاگادار دەكاتەوە.
بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوە دراوە، ڕەزامەندی دراوە لەسەر تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە پارێزگای هەڵەبجە.
بەپێی نووسراوەكە، فەرمانبەران دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ تەنسیببوونیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبانی پارێزگای هەڵەبجە.
ئەو تەنسیبە، وەزارەتەكانی پێشمەرگە و پەروەردە و خوێندنی باڵا، ناگرێتەوە.
بەهۆی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، گواستنەوەی فەرمانبەران لەسەرەتای ئەمساڵەوە ڕاگیراوە و تەنیا لە رێگەی تەنسیب كارەكە دەكرێت.
ڕۆژی 12ی 2ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2025ـی تایبەت بە یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت نارد.
