سێنتکۆم داهاتووی غەززە ئاشکرا دەکات و دەڵێت”هیچ هێزێکی ئەمریکی لە غەززە نابێت”.
ناوەنی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا”CENTCOM” بڵاویکردەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئەدمیراڵ براد کوپەر، ئەمرۆ لە سەردانێکی بۆ کەرتی غەززە گەڕاوەتەوە، و پەیامیکی نوێی لەسەر دۆخی ئەو ناوچەیە ئاشکرا کرد.
بەپیی بڵاوکراوەکە، براد کوپەر ئاشکرایکردووە، لەسەردانێکم بۆ غەززە گەرامەوە و لەنزیکەوە لە بەرەوپێشچوونی دامەزراندنی سەنتەری هەماهەنگی مەدەنئ و سەربازی ئاگاداربوین کە بۆ قۆناغی دوای کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاشتی لە غەززە پێشنیار کرابوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە قۆناغی دوای شەڕدا، کوڕ و کچە سەربازەکانی ئەمریکا وەڵامی بانگەوازی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەنەوە، لە جیبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان.
کوپەر جەختیشیکردۆتەوە، هیچ هێزێکی ئەمریکا لەناو غەززە بوونی نابێت”.
جێی ئاماژەیە، ئەمرۆ دووەم ڕۆژی گەڕانەوەی ئاوارەکان بوو بۆ سەر زێدی خۆیان لە کەرتی غەززە، ئەوەی بەدیدەکرا ئاوارەکان لەسەر دار و پەردوو و وێرانکارییەکی نەبینراو خێوەتگەیان هەڵدەا و دەیانەوێت جارێکیتر لەو ناوچەیە دەست بە ژیان بکەنەوە.
