ئەمرۆ لە نێو زیندانیە ئازادکراوەکانی فەڵەستین، گەنجێکی بە ڕەچەڵەک کوردی مەقدیسی بە ناوی “ئەیمەن کوردی” ئازادكرا.
ئەمڕۆ دوو شەممە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا، زیندانییە ئازادکراوەکانی فەلەستین گەیشتنە ڕِامەڵڵا و لەلایەن كەسوكارییانەوە پێشوازییان لێ كرا.
یەكێك لەو زیندانیانەی ئازادكرا، كە سەرنجی میدیاكانی ڕاكێشا، گەنجێكی بە ڕەچەڵەک کوردی مەقدیسی بوو بە ناوی “ئەیمەن کوردی”.
ئەیمەن کوردی تەمەن 25 ساڵ، گەنجێکی فەلەستینییە و ماوەی پێنج ساڵە لەسەر کورسی جووڵاو لە زیندانەکانی ئیسرائیلدایە. کاتێک تەمەنی تەنها 20 ساڵ بووە سزای 35 ساڵ زیندان و 330 هەزار شیکلی غەرامەی بەسەردا سەپاندووە.
تاوانی “هەوڵی چەقۆکێشان” ئەو تۆمەتە بوو کە وەک “مۆرێک” لەلایەن ئیسرائیلەوە بەکاردەهێنرێت. لەکاتێکدا سەربازەکانیان لە ساڵی 2016دا بە چڕی تەقەیان لە ئەیمەن کردووە، کە خەڵکی گوندی کەفر عەقەبی باکووری قودسە، کاتێک دەستگیرکراوە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی 12 گوللە بەر جەستەی بکەوێت و تووشی ئیفلیجی نیوەیی ببێت، جگە لە لێدانێکی زۆر لە کاتی دەستگیرکردنیدا.
ئەو گەنجە 25 ساڵییە کە لە زیندانی جلبۆع دەستبەسەر بوو، بەدەست ئازارێکی زۆرەوە دەناڵێنێت بەهۆی ئەو فیشەک و پارچانەی کە هێشتا لە جەستەیدان و کاتەکانی دەگۆڕن بۆ ئەشکەنجەیەکی نەبڕاوە. ئیسرائیل کە سیاسەتی پشتگوێخستنی پزیشکی بەرامبەری پەیڕەو دەکەن، تەنها حەبی ئازارشکێنی پێدەدەن کە چیتر بەس نین بۆ وەستاندنی ئازارەکانی.
دایکی ئەیمەن باسی بارودۆخی کوڕەکەی دەکات لە زیندانەکانی ئیسرائیل دەڵێت: “ئەوەی بەسەر کوڕەکەمدا دێت مردنێکی هێواشە”. پێویستی بە نەشتەرگەری و دەرمان هەیە بۆ حاڵەتەکەی، بەڵام ئەوەی پیشەکە دابینی دەکات دەرمانی ئازارشکێنە هاوشێوەی ئەو دەرمانانەی کە بە تێپەڕبوونی کات کاریگەری خۆیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “کوڕەکەمم دەوێت لە باوەشمدا بێت بۆ ئەوەی بتوانم خۆم چارەسەری بکەم”.
لە فەلەستین ژمارەیەکی زۆر کوردی لێیە، كە ژمارەیەکی زۆریان لە شاری خەلیل دەژین، کە کوردی ئەیووبین، زیاتر لە 200 هەزار کوردزمانیش لە قودس نیشتەجێین، سەڕەرای کوردەکانی غە*زە.
ئەیمەن کاتی دەستگیر کردنی:
