ئەرسەلان عەلى ڕەشید
دووبارە هەڵبژاردن دەکرێ و دوای (٣٤) ساڵ حوکم کردن هەموو هەڵبژاردنێک هەمان درۆ هەمان قسەو هەمان سیناریۆ دوبارە دەبێتەوە…
بەڵێنە بێکردارەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن:
*کێشەی دواکەتنی موچە چارەسەر دەکرێ و هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا موچە دێت…
*ئەو جادانەی کە قیر نەکراون قیر دەکرێن..
* نرخی گرانی سوتەمەنی کەم دەکرێتەوە…
* قوتابخانە و نەخۆشخانە بۆ خزمەتی خەڵک دەکرێنەوە ئەمە لە کاتێکدایە دوای ٣٤ ساڵ حوکم کردن هێشتا چەندین قەزاو ناحیە بێ خوێندنگەو بێ نەخۆشخانەن…
*دەرچوانی زاکۆو پەیمانگاکان دادەمەزرێنین لەکاتێکدا لە ٢٠١٤ دامەزراندن ناکرێت و ڕاشیانگەیاند چیتر نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی حکومی ناکرێت و دەبێت هاوڵاتیان پەنا بۆ نەخۆشخانە ناحکومیەکان بەرن…
هەموو ئەمانەو زۆری تر دوای ٣٤ ساڵ لەحوکم کردن جگە لەجیاکردنەوەی ئیدارەی سەربەخۆی خۆیان هیچی تریان بۆ هاوڵاتیان نەکردووە…
هەڵبژاردن بۆدەکەن ؟ لەکاتێکدا من و هەموو تاکێکی ئەم هەرێمە دەزانین کە تەنیا دوو بنەماڵە (دوو حیزب ) لەسەر حوکم دەمێننەوە ئەویش بنەماڵەی ( جەلالی و مەلاییە ڕونتر بڵێم یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانن).
پێش هەڵبژاردن بران و کەسی یەکن واتا ( کاتی دزیەکانیان و خواردنی پارەی میلەت و ناردن و فرۆشتنی هەزاران بەرمیل نەوت و داگیرکردنی زەوی هاوڵاتی بۆ پڕۆژەکانیان ئەمە لەکاتێکدا کە داهاتی هیچیان بۆ میلەت و بەرەو پێشچوونی میلەت نیە تەنا بۆ دزی و گەندەڵی خۆیانە).
وە لەکاتی هەڵبژاردن دەبنە دوژمنی یەک و لەگیانی یەک بەر ئەبن و سیناریۆ دوبارەکانیان دووبارە دەبنەوە،
لە هەڵبژاردنی پاردا بنەماڵەی جەلالی هاواریان ئەکرد ئەیانوت پێتان خۆشە بنەماڵەی مەلای ببنە ئاغاو کوێخا بەسەرتانەوە ؟ بنەماڵەی مەلایش جوابیان دانەوە وتیان ئێمە یەک قسە دەکەین ناتوانن
نەخێر بەڕێز ئێمە نەحکومڕانی جەلالیمان ئەوێ نە مەلایش وە نە بەڵێنی دووبارە و بێکردارمان ئەوێ ئێوە دوو ئیدارەتان پێ بەڕێنابرێ ناتوانن خزمەتی بکەن و مافی هاوڵاتی بدەن و لەگەڵ یەک ڕێک ناکەون ئیتر چۆن میلەتێک بەڕێوە دەبەن ؟ بێزاربووین لە چەواشەکردنی میلەت لە پەرلەمانی بێ ڕۆڵ و بێ کردار بێزاربووین لە دەمووچاوی دوبارە،
بێزاربووین لەو هەموو قاچاخبردنەی سەر سنورەکان بە داهاتی ناوخۆی میلەت کە پارەکەی بۆ میلەت و خزمەتکردنی میلەت نیە بێزاربووین لە نەبوونی بیمەی تەندروستی و لە کەمی خزمەت گوزاری،
بێزاربووین لە خیانەتی ئەم دەسەڵاتە بەرامبەر خاکەکەمان کە هەردوو بنەماڵە وایان کرد لە سەدا ٥١ خاکی هەرێمەکەمان لەدەست بدەین لە ژێر بانگەشەی ڕیفراندۆم،
بێزارین لەو نایەکسانیەی دادگاکان و سەروەر نەبوونی یاسا تیایدا، تەنانەت لە نەبوونی ئازادی ڕادەربڕینیش بێزارین چونکە هیچ ئازادیەک نەماوە تەنانەت ڕۆژنامەنووسانیش ناتوانن بە ئازادی ڕای خۆیان دەرببڕن و پەردە لەسەر گەندەڵی ئەم دوو دەسەڵاتە هەڵبدەنەوە چونکە بەئەگەری زۆرەوە وەک (سەردەشت عوسمان ) دەکوژرێن،
تەنانەت مووچەخۆرانیش بۆیان نیە لەسەر دواکەوتنی مووچەکەیان کە سادەترین مافیانە بێنە دەنگ و هەقی خۆیان پێ بدرێت چونکە وەک (حەسەن ڕەحمان) کە داوای مافێکی سەرەتای خۆی دەکرد ئەویش کارەبا بوو لەخۆپیشاندانەکەی وەرتێ لە هەولێر کوژرا.
هەر بۆیە لەم هەرێمە هەق زەلیل بووە و ئازادی ڕادەربڕین نیە وە داواکردنی مافیش نیە.
