وەک لە وێنەکەدا دیارە، زمانەی ئاسایی دڵ بە تەواوی دەکرێتەوە. بەڵام لە کاتی تەسکبوونەوەدا، پەڕەکانی زمانەکە ئەستوور دەبن یان کالیسیۆمیان لەسەر دەنیشێت. ئەمەش وادەکات دڵ بە هێزێکی زۆرتر خوێن پاڵنێت، کە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی ئەستووربوون و سستبوونی ماسولکەکانی دڵ.
بۆچی پێی دەوترێت نەخۆشییە بێدەنگەکە؟
چونکە بە هێواشی و بەبێ نیشانەی پێشوەختە گەشە دەکات، بۆیە پشکنینی دەوری زۆر گرنگە.
نیشانەکانی:
* ئازار یان پەستانی سنگ، بەتایبەت لە کاتی ماندووبوون.
* تەنگەنەفەسی، تەنانەت لە کاتی پشوودانیشدا.
* سەرسوڕمان یان بوورانەوە لەپڕ.
* ناڕێکی لە لێدانی دڵ و ماندووبوونی بەردەوام.
هۆکارەکانی:
بەساڵاچوون و نیشتنی کالیسیۆم، پشتگوێخستنی چارەسەری هەوکردنی قورگ لە منداڵیدا (ڕۆماتیزمەی دڵ)، یان هەبوونی کێشەی زگماکی.
چارەسەر:
لە کاتی بوونی نیشانەکان پێویستە پشکنینی ئیکۆ بکرێت. چارەسەرەکان بریتین لە چاودێریکردنی بەردەوام، نەشتەرگەری گۆڕینی زمانە، یان گۆڕینی زمانە لە ڕێگەی قەستەرەوە بێ نەشتەرگەری (TAVI).
د. کامەران ڕەئوف قەرەداغی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە














Leave a Reply