هەینی. ئازار 6th, 2026

ئاگر لە کەمپێکی سنووری بەردەڕەش کەوتەوە

سەیرکراوە: (6.9K)

بەرپرسی راگەیاندنی قەزای بەردەڕەش رایگەیاند، ئاگر لە کۆگایەکی کەمپی گەویلانی سنووری ناحیەی کەڵەک کەوتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی مادی هەبووە.

ئاگرەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە، بۆتان شەمسەدین، بەرپرسی راگەیاندنی قەزای بەردەڕەش راگەیاند، ئاگرەکە لە کۆگایەکی کەلوپەلی پێداویستیی کەمپەکە کەوتەوە، راستەوخۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەڕەش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.

سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکە، بۆتان شەمسەدین، گوتی: “لیژنەیەک لە بەرگریی شارستانی پێکهاتووە، زیانەکەی بە نزیکەی 100 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت”.

لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە، بەرپرسی راگەیاندنی قەزای بەردەڕەش گوتی: “هۆکارەکەی هێشتا دیار نییە و لیژنەکە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکارەکەی دەکەن”.

کەمپی گەویلان لە ساڵی 2012ـەوە دروستکراوە و تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان، ئێستا نزیکەی هەزار خێزان لە کەمپەکە دەژین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 195 Today: 772 📊 Click Here