یەکێتیی، بە درووشمی \”ئەوەی دەیڵێن جێبەجێی دەکەین، بەرەو بەغدا هەنگاو دەنێین\”، کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاو کردەوە. کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاندرا، کە خۆی لە 10 خاڵدا دەبینێتەوە و زۆرینەی سێکتەرەکانی کۆمەڵگە لەخۆدەگرێت. لە کارنامەکەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئاڕاستەی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەنتەرگرتنی بەغدادە و هیچ هێزێکی کوردی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان بە هاوتا و جێگرەوەی خۆمان نازانین، بە پەیامی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێکردنی، لەگەڵ چارەسەری ریشەیی مووچە لەژێر دروشمی ئەوەی دەیڵێین جێبەجێی دەکەین، بەرەو بەغداد هەنگاو دەنێین.
سەیرکراوە: (167)
