بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند ڕۆژی پێنجی مانگی 11 قوتابخانەکان ڕادەستی کۆمسیۆن دەکرێت و هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پرۆسەکە گیراوەتەبەر. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند،\” بۆ پشووەکان ئەوەیە لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجی مانگی 11 قوتابخانەکان ڕادەستی کۆمسیۆن دەکرێت و هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ پرۆسەکە گیراوەتەبەر\”. بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕۆژی (5-ی مانگی 11) تاوەکو (13_ی مانگ) پێویستیان بە قوتابخانەکانە، بۆیە پشوو دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندن. هەروەها لەبەرئەوەی (14 و 15ی مانگی 11) دەکەوێتە رۆژانی هەینی و شەممە، بۆیە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستانیش لە ڕۆژی (5ی مانگی 11 تاوەکو 16ی هەمان مانگ) پشوو دەبێت و (16-ی مانگی 11) دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکرێتەوە.
سەیرکراوە: (23)
