یەکشەممە. ئازار 22nd, 2026

لە ماڵێکی سلێمانی بوتڵە غازێک تەقیەوە و بریندار هەیە

سەیرکراوە: (980)

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێکی گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و بریندار هەیە.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی بوتڵێکی غاز لەناو ماڵێکدا تەقیوەتەوە و زیانێکی زۆری مادیی بە ماڵەكە و دراوسێكانیشی گەیاندوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پیاوێک کە خاوەنی ماڵەکە بووە، بەتەنها لە ماڵەوە بووە بە سەختی بریندار بووە و رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

لایخۆیەوە، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی وتی: بریندارەکە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 300 📊 Click Here