سێشەممە. ئازار 10th, 2026

ئەمریکا نیگەرانە لە عێراق

سەیرکراوە: (1.4K)

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە (٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) ڕایگەیاند کە واشنتۆن نیگەرانە لە پاشگەزبوونەوەی عێراق لە بڕیارەکەی بۆ سڕکردنی سەروەت و سامانی حزبوڵای لوبنانی و گرووپی یەمەنی (ئەنساروڵا).

بەپێی بەدواداچوونێكی (بەغداد ئەلیەوم) گوتەبێژەکە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە داوە كە هەردوو گرووپەکە هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە و جیهان، پێویستە وڵاتان ڕێگریی بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکانیان لەلایەن بریکارەکانی سەر بە ئێرانەوە بۆ مەبەستی ڕاهێنان، کۆکردنەوەی پارە، بەدەستهێنانی چەک، یان ئەنجامدانی هێرش.

دەڵێت: “ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە فشار خستنە سەر عێراق، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی کرداری بگرێتەبەر دژی ئەو گرووپە سەر بە ئێرانانەی کە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق دەکەن.”

پێشتر عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمیی (الوقائع العراقية) بڕیارێکی بڵاو کردەوە کە سڕکردنی سەروەت و سامانی ژمارەیەک قەوارەی لەخۆ گرتبوو، لەنێویاندا حزبوڵای لوبنان و حووسییەکان، بەڵام دواتر لیژنەی سڕکردنی پارەکان پاشگەز بووەوە و ڕوونی کردەوە کە هێنانی ئەو ناوانە بە داوایەکی دەرەکی بووە و عێراق تەنیا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر تۆمارکردنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوەکانی داعش و قاعیدەوە هەیە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 2,789 📊 Click Here