سێشەممە. ئازار 10th, 2026

چەوساندنەوەی کورد لەلایەن حکومەتی عێراقەوە

سەیرکراوە: (1.4K)

رەمەزان محمد عومەر

ئەمڕۆ ڕووی قسەکانم لە نوێنەرایەتی کونسوڵخانەی عێراقە لە وڵاتی بەریتانێا . ئێمەی هاوڵاتیانی کورد هەمیشە لەژێر ستەمی ئێوەدا ژیان و ڕەچەڵەکمان لەمەترسیدابووە. سەرەتا بە مەترسی بەعسدا تێپەڕین و دوای لەدەستدانی ١٨٢ هەزار کەس، توانیمان بەردەوام بین دوای ڕژێمی بەعس هەموومان بەهیواوە چاوەڕێ بووین ئیتر عێراقێکی ئارامتر ببینین

بەڵام بیری شۆڤینی و شەڕ لەسەر موڵک و ماڵی دەوڵەت ئێوەی لە ئێمە کرد بە گورگی برسی و ئێستاشی لەگەڵدا بێت لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خەریکی خواردنی موڵکی میلەتن هەروەها خەریکی دزینی موڵك وسامانی تاکی هاوڵاتین

بەداخەوە کەرامەتی مرۆڤ بۆ موچەیەک دەشکێنرێت کە مافی ڕەوای خۆیەتی کە موچەخۆرێك بەهێزوتوانای خۆی کارەکانی ئەنجام دەدات بەڵام ئێوەی شۆڤێنی دژ بەکورد کە زۆڵم ستەم لە مێژووی کارەکانتاندایە بەردەوامن لە زوڵم ستەم بەرامبەر بەتاکی کورد ، وە دواین کاری قیزەونتان داگیرکردنی کەرکوک بوو، کە واتان کرد نیوەی خاکی هەرێمی کوردستان بکەوێتە دەست گروپە توندڕەوەکانی حەشدی شەعبی

وهەروەها ئامانجتان کوشتن و ئاوارەکردنی کوردەکانە وەهێنانی عەرەبە شیعەکانە . ئاگاداربن، ستەمی ئێوە درێژە ناکێشێت، توڕەیی میلەتی هۆشیار دەتوانێت وەک گەردەلول لەناوتان ببات

وەئێمەی چالاکوان ڕووی ڕاستەقینەی ئێوە پیشانی وڵاتانی جیهان دەدەین کە چۆن زووڵم وستەم بەرامبەر بەگەلی کورد دەکەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 200 📊 Click Here