هەینی. ئازار 6th, 2026

هەواڵێکی خۆش بۆ توێژێکی فراوانی هەرێم راگەیەندرا

سەیرکراوە: (1.5K)

قۆناغی دووەمی شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی خەرج دەکرێت، بریاریشە سبەینێ بۆ ئەو مەبەستە شەش ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری بانکی بابان لە سلێمانی. شەممە 25ی تشرینی یەکەم نەوزاد هادی، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاند کە سبەینێ شەش ملیار دینار لە شایستەی دارایی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دەخرێتە سەر هەژماری بانکی بابان و لە رۆژی دووشەممەوە دەستبەدابەشکردنی دەکەن بەسەر جوتیاراندا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەڕە پارەیە، وەک قۆناغی دووەمی شایستەداراییەکانی جوتیارانە لە سنورەکە دەنێردرێت، کە جوتیارانی سلێمانی، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەگرێتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 2,719 📊 Click Here