سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و جەخت کرایەوە لەسەر پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو شایستە دەستوریانەی کە ماونەتەوە
ببەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی كرد لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی وڵات هاتە بەرباس و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان بە دیدێکی یەکگرتوو بۆ درێژەدان بە ڕێبازی گەشەپێدان و بووژانەوەی ئابووری لە سەرتاسەری عێراق.
جەخت کرایەوە لەسەر پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو شایستە دەستوریانەی کە ماونەتەوە، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەردەوامی ئاسایش و سەقامگیری و پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق.
