لە پارێزگای هەڵەبجە دەوامی سبەینێ سێشەممە و دوو سبەی چوارشەممە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە دەوامی خوێندنگە حکومی و ئەهلییەکان ڕاگیرا، لە ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەوامی سبەینێ ڕاگیرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە، تیایدا هاتووە: بە پشت بەستن بە راپۆرتی کەشناسی، دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجەو فەرمانگا پەیوەندیدارەکان و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و خوێندکارانی و مامۆستایان و تەندروستیی گشتییدا، بڕیارماندا، ڕۆژانی سبەینێ و دوو سبەی 20 و 21ی ئەم مانگە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، دەوام ڕابگیرێت.
هاوکات هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەینێ سێشەممە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری ئیدارەی راپەڕین پشووی فەرمییە.
