هەینی. ئازار 6th, 2026

کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکرا

سەیرکراوە: (978)

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتن و هەمووان لەسەر کاندیدکردنی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هاوڕابوون.

نەسیم عەبدوڵڵا، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ سێشەممە،کاتی ڕاگەیاندنی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کۆدەنگی لایەنەکانی ناو چوارچێوەکەی بەدەستهێناوە.

عەبدوڵڵا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم وتی: “لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا کۆدەنگییەک لە نێوان تەواوی هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دروست بووە بۆ پشتگیریکردن لە کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، و پێمان وانییە هیچ لایەنێک لە ناو چوارچێوەکەدا تێبینی یان ناڕەزایەتییەکی هەبێت”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 2,456 📊 Click Here