سەدان چالاکوان و هاوڵاتیانی کورد ڕۆژی پێنجشەممە لە سێ شار لەندەن، مانچستەر و ئێدینبرا خۆپیشاندانیان ڕێکخست بۆ داواکردنی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر تاوانە مرۆڤایەتییەکان و جینۆسایدى دژ بە کوردانی روژئاوا. چالاکییەکان، کە لەلایەن رێکخراوی داکۆکەوە هاوکات ڕێکخرابوون، لە سێ شوێنی سەرەکی بەڕێوەچوون: لەبەردەم ١٠ داونینگ سترێت لە لەندەن، لەبەردەم بیبیسی لە مانچستەر، و لەبەردەم پەرلەمانی سکۆتلەندا لە ئێدینبرا.
ڕووماڵى چالاکیەکە
لێدوانى تایبەت:
لە لەندەن، بەشداربووان کە ژمارەیان بە هەزاران بوو، ئاڵای کوردستان و دروشمى “دادپەروەری” بەرز کردەوە و داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کرد کە فشار بخاتە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی.




لە مانچستەر، خۆپیشاندەران بانگەوازیان لە بیبیسی کرد کە ڕۆڵی میدیایی خۆی بگێڕێت لە پیشاندانی ڕاستیەکان و ئاگادارکردنەوەی جیهان لەسەر قەیرانەکە.




لە ئێدینبرا، بەشداربوان بەدەنگى بەرز داوایان لە پەرلەمان دەکرد کە سێ داواکاری سەرەکیان هەیە: ناساندنی فەرمی تاوانەکان، لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، و ڕاگرتنی هاوکاری سەربازی بۆ هێزەکانی بەشدار لە هێرشەکان.



