هەینی. ئازار 6th, 2026

سودانی و لەتیف ڕەشید کۆبوونەوە

سەیرکراوە: (1.4K)

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق دەربارەی دۆخی عێراق كۆبوونەوە و جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان کرایەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دوو شەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی وڵات و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر پێویستی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی ڕێوشوێن و هەنگاوەکانی حکومەت کرایەوە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکەدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەتکرایەوە لەسەر پابەندبوونی حکومەت بە سیاسەتی هاوسەنگ لە پەیوەندییەکانی دەرەوە و هەڵوێستی پاڵپشتیکراو بۆ وتوێژ لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان کرایەوە، بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای درێژەدانی بە پڕۆسەی گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری هەبێت و لە قۆناغی داهاتوودا خواستەکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 599 📊 Click Here