سەیرکراوە: (1.5K)
شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار هەڵبژاردنی ئەو پۆستە ئاسانتر دەکات.
باسی لەوەشکرد: لێرەو لەوێ باسی دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەڵام بەبێ ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکە، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئاسان نابێت.
شاخەوان عەبدوڵا لە بەغداوە بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش کرد کە هێشتا لەناو لایەنە شیعەکاندا مشتومڕی لەسەرە و وتی: نەک سەرۆک کۆمار، هێشتا کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش یەکلایی نەکراوەتەوە.
