هەینی. ئازار 6th, 2026

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: سەرۆک مام جەلال بە نەخشە کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماند

سەیرکراوە: (1.2K)

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی مورافەعەکەی سەلماندنی مێژووی کوردستانیبوونی کەرکووکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەوەی سەرۆک مام جەلال لەو رۆژەدا ئەنجامیدا بووە بەردی بناغەی مادەی 58 ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت و دواتریش مادەی 140 ی دەستور کە تایبەت بوو بە نەخشەڕێی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانەی رژێمی شۆڤێنی بەعس بۆ شێواندنی دیموگرافیا لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش گرتبویە بەر.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئەمڕۆ (9-2)بە سەربەرزییەوە یادی ئەو رۆژە دەکەینەوە کەسەرۆک مام جەلال بە نەخشەو بەڵگەی مێژووییەوە کوردستانی بوونی کەرکوکی سەلماندەوە.

لەو رۆژەی ساڵی 2004دا سەرۆک مام جەلال لەپاڵ هەڵگرتنی هەموو خەمە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی گەلەکەیدا، خەمی دیاریکردنی چارەنوسی ئەو ناوچانە بوو کە بەر پەلامارەکانی تەعریب و راگواستن کەوتبوون، بۆ سەندنەوەی مافی خاوەنە رەسەنەکانی ئەو ناوچانە و دیاریکردنی سنووری هەرێمی کوردستان لە ناو عێراقێکی فیدراڵدا دەیویست بە بەڵگەی جوگرافی و مێژوویی مۆرکێکی قانونیان پێ ببەخشێت.

ئەوەی سەرۆک مام جەلال لەو رۆژەدا ئەنجامیدا بووە بەردی بناغەی مادەی 58 ی قانونی ئیدارەی دەوڵەت و دواتریش مادەی 140 ی دەستور کە تایبەت بوو بە نەخشەڕێی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو ناوچانەی رژێمی شۆڤێنی بەعس بۆ شێواندنی دیموگرافیا لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش گرتبویە بەر.

رۆژی 9ی2ی2004 بووە مێژوویەکی پرشنگدار لە خەباتی بێوچانی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەمان ، کە بۆ چارەسەری گشت کێشەیەکی خاوەندارێتی خاک و مافەکانی گەلی کورد ، هەمیشە بژاردەی گفتوگۆ و پێسەلماندنی دروستی دوور لەشەڕ ، پەنا بردنە بۆ زمانی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ و پشت بەستنە بە سەرچاوە و بەڵگەنامە مێژووییەکان .

یادی سەرۆک مام جەلال بەرز و درەوشاوەبێت و خەباتی سەربەرزی گەلەکەشمان بۆ مافە دەستورییەکانی بە پێی نەخشەرێی مادەی 140ی دەستوور تا سەرکەوتنی یەکجاری درێژەی دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 2,560 📊 Click Here