هەینی. ئازار 6th, 2026

دەست بە دابەشکردنی یەکەم خۆراکی ساڵی نوێ دەکرێت

سەیرکراوە: (1.0K)

لە سبەینێ سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی یەکەم سەبەتەی خۆراکی ساڵی نوێی 2026 دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بریکارەکانی خۆراک لە سلێمانی ئاگادار کرانەوە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشكردنی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: ئاگاداری بریکارەکانی کۆدەکانی (261، 262، 263) ناو شار دەکەینەوە کە سبەینێ سێشەممە 17 شوبات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی بکەن بۆ ئیداع کردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراکی یەکەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی یەکی 2026.

باسی لەوەشکردووە، بڕی پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگیرێت لەلایەن بانکی جنوبی ئیسلامی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی لەگەڵ هێنانی کارتی بانکی، بانکی جنوبی ئیسلامی و کۆپی یەک لە کارتی نیشتمانی خاوەن بریکار لەلایەن بریکارەکانەوە بۆ ئیداع کردنی بڕی پارەی داواکراو لە فەرمانگەکەمان.

دەشڵێت: بڕی پارەی داواکراو بۆ هەر هاووڵاتیەک زیادیکردووە بۆ ئاگاداریتان، بڕی پارەکە بووەتە هەزار و 500 دینار بۆ هەر تاکێکی خێزان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 2,560 📊 Click Here