سەیرکراوە: (1.6K)
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتیه هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم مانگانە داهاتی نانەوتی کە پشکی حکومەتی فیدراڵییە ڕادەستی دارایی عێراق دەکرێت.
وتیشی: دواکەوتنی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ، هۆکار نییە بۆ دواکەوتنی مووچە، حکومەتی عێراق هەمان مامەڵەی مووچەخۆرێکی عێراق لەگەڵ مووچەخۆرێکی هەرێم ناکات، بۆیە ناردنی مووچە دوادەکەوێت.
